به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” و خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاره جیاجیاكانی كوردستان به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه زیندووانه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆ و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری سنه و حه‌سه‌ن ئاوا، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانیان به ته‌نیا نه‌هێشتووه و ڕۆژی ڕابردوو به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاره‌كانیان ڕێزیان له فیداكارییه‌كانیان گرت و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پر شانازیان بن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی دیوانده‌ره پێكه‌وه كۆبوونه‌وه و جه‌ختیان له‌سه‌ر دادخواهی خوێنی به‌ناحه‌ق ڕژاوی ئازیزانیان كرده‌وه. له شاری دێولان لاوانی ئازادیخواز له‌سه‌ر گڵكۆی “شادمان ئه‌حمه‌دی” كۆبوونه‌وه و له شاری مهاباد بنه‌ماڵه‌ی “فریشته ئه‌حه‌مه‌دی” و خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه و نه‌مامیان بۆ ڕێزلێنان له یادی چاند.