ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاره جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” له شاره‌كانی دێولان، دیوانده‌ره، ورمێ، سنه، ئیلام، مهاباد، بۆكان، سه‌قز، كامیاران، پپرانشار، شنۆ و سه‌رده‌شت بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر گڵكۆی ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه و به خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانه و وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به كۆماری ئیسلامی، وێڕای ڕێزلێنان له فیداكارییه‌كانیان په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.