ڕۆژی هه‌ینی ١ی مانگی گولان، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران كۆبوونه‌وه و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری و ئیسفه‌هان به‌شداری برینینان له مه‌راسمی یادكرنه‌وه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی هه‌ر دوو ئوستان كردووه و وێڕای كه‌ش و هه‌وای ئه‌منه‌یتی سه‌پێندارو به‌سه‌ر گۆڕستانه‌كاندا دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یا به‌رز كردۆته‌وه. له شاره‌كانی تاران،كه‌ره‌ج، قه‌زوین،ڕه‌شت، ئامۆل، بابۆل، ئه‌راك،وه‌رامین و چه‌ند شاری دیكه خه‌ڵكی ئازادیخواز هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه زیندووانه كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.