به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی شاری سنه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ئه‌و شاره له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه زیندووانه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌كانی “ڕامین فاتحی”، “سارۆ قه‌هره‌مانی”، “په‌یمان منبه‌ری”، “سارینا ساعدی” و كۆمه‌ڵێكی دیكه له گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و ئازیزانە له ئارامستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی، وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان، یه‌كگرتووی خۆیان بۆ دادخوازی خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان نیشان دا و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.