کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌ حه‌سه‌ن ئاوای سنه‌

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌ حه‌سه‌ن

به‌پێی هه‌واڵی كه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی خاكه‌لێوه‌، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌سه‌ر گڵكۆی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” له‌ شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه‌ كۆبوونه‌وه‌ و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی شاری سنه‌ و شاره‌كانی دیكه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” له‌ شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه‌ وێڕای ڕێزلێنان له‌ یاد و بیره‌وه‌ریی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی به‌ خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانه به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ‌ شانازیان بن و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌.