ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان و ئه‌هواز سه‌ردانی گڵكۆی ڕۆڵه‌كانیان كرد و له‌گه‌ڵ ئاوات و ئامانجه‌كانیان په‌یمانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاره‌كانی مهاباد و پیرانشار بنه‌ماڵه‌ی دوو گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی به‌ناوه‌كانی “فایق مام قادری” و “كاروان قادر شوكری” هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخواز سه‌ردانی گڵكۆی ڕۆڵه‌كانیان كرد و وێڕای ڕێزلێنان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاوات و ئامانجه‌كانیان نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ له شانازیان بن. هه‌روه‌ها له شاری ئه‌هواز بنه‌ماڵه‌ی “دونیا فه‌رهادی” له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ئه‌و شاره له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه و وێڕای ڕێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ریه‌كانی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی نوێ كرده‌وه.