کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ئیزه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی “عه‌لی مه‌ولایی”

كۆبوونه‌وه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ئیزه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی عه‌لی مه‌ولایی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری ئیزه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی “عه‌لی مه‌ولایی” كۆبوونه‌وه‌ و دژبه‌ كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و گرته‌ ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، بنه‌ماڵه‌ی ناڕازیانی گیانبه‌ختكردووی شارستانی ئیزه‌ له‌وانه “میلاد سه‌عیدیان جوو”، “دونیا فه‌رهادی”، “حامید سه‌له‌حشوور”، “ئارتین ڕه‌حمانی” و “كیان پیرفه‌له‌ك” له‌سه‌ر گڵكۆی “عه‌لی مه‌ولایی” كۆبوونه‌ته‌وه‌ و وێڕای ڕێزلێنان له‌ یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دژبه‌ ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌ته‌وه‌‌.