به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌وی یه‌لدا، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری سنه، وێڕای كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی، له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان له به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌وی یه‌لدا له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی كۆبوونه‌ته‌وه و وێڕای ڕێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ریی ئازیزانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردۆته‌وه.