به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی مانگی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له شاره‌كانی دێولان، دیوانده‌ره و سنه له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری له شاره‌كانی دێولان و دیوانده‌ره سه‌ره‌تا سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی”یان كرد له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه و پاشان پێكه‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شاری سنه له گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی كۆبوونه‌وه. بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” وێڕای ڕێز لێنان له یادی ته‌واوی قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی، به‌ڵێنیان دا یه‌كگرتووانه دادخواهی خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان بن و له كۆتاییدا په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.