ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” له سه‌ر گڵكۆی “دانش ڕه‌هنه‌ما” له گوندی “بالۆ” كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له شاری ورمێ هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌ب به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی “دانش ڕه‌هنه‌ما” وێڕای ڕێزلێنان له یاد و فیداكاری ته‌واوی قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن. شایانی باسه كه شه‌وی چوارشه‌ممه ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠١ “دانش ڕه‌هنه‌ما”ی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد.