ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی ڕه‌شه‌مه، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو، ڕامین فاتحی، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا له شاری سنه به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن له‌سه‌ر مه‌زاری دا كۆبوونه‌وه.
دایكی ڕامین فاتحی یادگارییه‌كانی كوڕه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتووه و گوڵی سووری له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی داناوه. هه‌روه‌ها ڕادا فاتحی خۆشكی ڕامین، له په‌یامێك دا وێڕای پیرۆزبایی كردنی ڕۆژی جیهانی ژن، ڕایگه‌یاند: ٨ی مارس ته‌نیا ڕۆژێكی مێژوویی نییه به‌ڵكوو وه‌بیرهێنه‌ری ده‌یان ساڵ خه‌باتی ژنان دژ به سه‌ركوت و هه‌ڵاواردنه. له وڵاتێك دا كه ژن بوون، بیركردنه‌وه، عاشق بوون، ده‌نگ هه‌ڵبڕین، سه‌ما و هه‌ناسه‌كێشان تاوانه، ژنان مه‌هوو ڕۆژێكیان كردووه به ٨ی مارس و شه‌قامه‌كان گۆڕه‌پانی خه‌بات و تێكۆشانی ژنانی ئازادیخواز دژ به ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامییه.