شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٠ی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی چوار به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام به مه‌به‌ستی ڕێگری له به‌ڕێوه‌چوونی سزای سێداره‌ی ڕۆڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان كۆبوونه‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی گوڵان، چوار به‌ندكراو به ناوه‌كانی “موسته‌فا ئاقامحه‌ممه‌دی”، “مه‌سعوود ئێسته‌كی”، “جه‌عفه‌ر حسێن زاده” و “مه‌جید ڕه‌زایی” به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای ئێعدام ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان كران. پاش گواستنه‌وه‌ی ئه‌و چوار به‌ندكراوه بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی، به‌ندكراوانی دیكه‌ی ئه‌و زیندانه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و له‌گه‌ڵ هێرشی گاردی ئه‌منیه‌تی زیندان به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه. شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ش بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چوار به‌ندكراوه له‌به‌رده‌م زیندانی ده‌ستگرد كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی حوكمه‌كانیان بوون.