کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی موعه‌لیمانی زیندانی له‌به‌رده‌م ئامووزش و په‌روه‌رشی دیواندره‌ و زیندانی ناوه‌ندی سه‌قز

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی جۆزه‌ردان، پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی سه‌قز و زیویه بۆ زیندانی ناوه‌ندی سه‌قز‌ بڵاوكرایه‌وه‌، بنه‌ماڵه‌ی مۆعه‌لمیان له‌به‌رده‌م زیندانی ناوه‌ندی سه‌قز كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنیان بوون، هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی موعه‌لیمانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی دیوانده‌ره‌ش له‌به‌رده‌م ئیدراه‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ و به‌وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، پاش كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مۆعه‌لیمانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو، به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم له‌شاری سه‌قز ١٠ كه‌س له‌ مۆعه‌لیمانی به‌ندكراویان به‌ دانانی وه‌سیقه‌ ئازادكرد، به‌ڵام چاره‌نووسی نزیكه‌ی ١٢ مۆعه‌لیمی دیكه‌ به‌ نادیاری ماوه‌ته‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ بنەماڵه‌ی مۆعه‌لیمانی به‌ندركراوی شاری دیواندره‌ بە وتنەوەی دروشم و بەرزکردنەوەی پلاكارد، خوازیاری ئازادی بێشه‌رت و مه‌رجی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بوون. هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌وڵامدا ڕایانگه‌یاند: ڕۆڵەکانتان بۆ گرتووخانه‌ی  ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزراون و له‌ دیوانده‌ره‌ نه‌ماون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری مۆعه‌لیمانی ئێران له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی جۆزه‌ردان، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم نزیك به‌ ٤٤ ئه‌ندامی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی كوردستانیان به‌ شێوه‌ی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ركرد.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی چالاكانی ژینگه‌پارێزی پاوه‌ له‌ئاست خراپی سیسته‌می ئاوه‌ڕۆی ئه‌و شاره‌

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی یانه‌ی تۆپی پێی “ئیستقلال” بۆ پشتیوانی له‌ “وریا غه‌فووری”

komalah

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووانی وه‌با” له‌ مه‌ریوان

komalah

میلیتاریزه‌كردنی شاری سنه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ كه‌س له‌ شاره‌كانی سنه‌ و مهاباد

komalah

كوژران وبرینداربوونی ١٤٧ كۆڵبه‌ر له‌ شه‌ش مانگی ڕابردوودا

komalah