ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی سزای سێداره‌ی ڕۆڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له تاران كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتوویه كه بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام كه زۆربه‌یان به‌هۆی بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر ئه‌و سزایه به‌سه‌ریاندا سه‌پێندراوه، له‌به‌رده‌م زیندانی قزل حه‌سار و ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له تاران كۆده‌بنه‌وه به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم به‌رده‌وام هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان و له كۆبوونه‌وه‌ی پێشوویاندا چه‌ند كه‌س له خۆپێشانده‌ران بریندار ببوون.