بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری له شاری كه‌ره‌ج ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی گوڵان به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی “حه‌دیس نه‌جه‌فی”، “سارینا ئیسماعیل زاده” و “ڕوزبه خادمیان” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی كه‌ره‌ج له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه زیندووانه كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له فیداكارییه‌كانیان گرت. به‌شداربووان به وتنه‌وه دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی به‌لێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی قوربانیانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” بن.