به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی شاری سنه له‌گه‌ڵ دایكی “عه‌لی حه‌یده‌ریان” دیداریان كرد و یه‌كگرتوویی خۆیان بۆ دادخواهی خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان نیشان دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” به كۆبوونه‌وه له ماڵی “عه‌لی حه‌یده‌ریان” وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازای”
په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه. شایانی باسه كه “عه‌لی حه‌یده‌ریان” ١٣ ساڵ له‌وه‌پێش هاوڕێ له‌گه‌ڵ “فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر” و سێ چالاكی دیكه‌ی سیاسی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه له سێداره دران.