به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازانی شاری دێولان به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌و شاره په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی دێولان به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی ئازیزانیان دروشمه‌كانی “شه‌هید نامرێت” و “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه وێڕای ڕێزلێنان له فیداكاری ئه‌و هه‌میشه زیندووانه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.