ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و ژماره‌یك له خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاره‌كانی دیوانده‌ره و دێولان به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازان و بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی “حه‌بیبۆڵڵا فه‌تحی”، “فوئاد قه‌دیمی”، فوئاد سه‌واری” و “موحسین محه‌ممه‌دی” له شاری دیوانده‌ره به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی ئازیزانیان یه‌كگرتوویی خۆیان بۆ دادخواهی خوێنی ڕۆڵه‌كانیان دووپات كرده‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه. هه‌روه‌ها ژماره‌یك له خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی دێولان هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان “ڕه‌زا لوتفی”، “موحسین نیازی” و “شادمان ئه‌حمه‌دی” به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه زیندووانه وێڕای ڕێزلێنان له یاد و فیداكارییه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانیان نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.