به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی له‌دایكبوونی “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی شاری بۆكان، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخواز و بنه‌ماڵه‌ی ژماره‌یك له قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم گۆڕستانی شاری بۆكانیانی گه‌مارۆ دابوو و هێزێكی زۆریان له شه‌قامه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شوێنه جێگیر كردبوو به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌زی گیانه‌بختكردووان و خه‌ڵكی ئازادیخوازی بۆكان به‌شداری به‌رینیان له‌و كۆبوونه‌وه دا كرد. به‌پێی زانیارییه‌كان، دایك و باوكی “ژینا ئه‌مینی”یش به‌شداری ئه‌و مه‌راسمه بوون و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری بن.