کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” له‌سه‌ر گڵكۆی ئازیزانیان له‌ بۆكان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی شۆڕشی ژینا له‌سه‌ر گڵكۆی ئازیزانیان

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی مانگی گوڵان و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی له‌دایكبوونی “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی شاری بۆكان، كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی ئازادیخواز و بنه‌ماڵه‌ی ژماره‌یك له‌ قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه‌ زیندووه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم گۆڕستانی شاری بۆكانیانی گه‌مارۆ دابوو و هێزێكی زۆریان له‌ شه‌قامه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شوێنه جێگیر كردبوو به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌زی گیانه‌بختكردووان و خه‌ڵكی ئازادیخوازی بۆكان به‌شداری به‌رینیان له‌و كۆبوونه‌وه‌ دا كرد. به‌پێی زانیارییه‌كان، دایك و باوكی “ژینا ئه‌مینی”یش به‌شداری ئه‌و مه‌راسمه‌ بوون و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری بن.