کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی “فوئاد محه‌ممه‌دی” له‌سه‌ر مه‌زاری له‌ كامیاران

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی فوئاد محه‌ممه‌دی له‌سه‌ر مه‌زاری له‌ كامیاران

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی ڕێبه‌ندان، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “فوئاد محه‌ممه‌دی” له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه ‌و یادی ئه‌و ئازیزه‌یان به‌رز نرخاند.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، “سوهه‌یلا محه‌ممه‌دی” هاوژینی هه‌میشه زیندوو “فوئاد محه‌ممه‌دی” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، ڕۆژی ٢٦ی ڕێبه‌ندان که هاوکات بوو له‌گه‌ل ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌، مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ی گوڵباران كرد. “فوئاد محه‌ممه‌دی” ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری كامیاران به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد.