ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی خاكه‌لێوه، بنه‌ماڵه‌ی سێ گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می”، “سپێهر ئه‌عزه‌می” و “نیما نووری” له‌سه‌ر گڵكۆی “نیما” كۆبوونه‌وه و ڕێزیان لێ گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نیما نووری” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و له مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی “حه‌دیس نه‌جفی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی پێكرا و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا. ڕۆژی ڕابردوو ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی ئه‌و لاوه بوو و بنه‌ماڵه‌كه‌ی هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دوو قوربانی دیكه‌ی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری له‌سه‌ر گڵكۆی كۆبوونه‌وه و وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌ری ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.