ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی و ده‌یان ڕێكخراوه‌ی مه‌ده‌نی به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م دادگۆسته‌ری شاری “دیاربه‌كر” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست نادادپه‌روه‌ری له ده‌زگای قه‌زایی توركیا نیشاندا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌مه ١١٥مین ڕۆژی ئه‌و چالاكییه‌یه كه له ژێر ناوی “دیده‌بانی دادپه‌روه‌ری” ده‌ستیپێكردووه و به ده‌یان ڕێكخراوه‌ی مه‌ده‌نی و سیاسی هاوكات له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی تێدا به‌شدارن. بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی له‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری كۆتایی هێنان به ئه‌شكه‌نجه و كوشتنی زیندانیانی سیاسی بوون و ڕایانگه‌یاند: چی تر ناتوانن چاوه‌ڕێی ته‌رمی ئه‌شكه‌نجه دراوی ڕووڵه‌كانیان بن.