بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی دوو تابعیه‌تی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان، به مه‌به‌ستی گوشار هێنان بۆ ده‌وڵه‌تی “جۆ بایدن” له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌كانی “عیماد شه‌رقی”، “موراد تاهباز” و “شه‌هاب ده‌لیلی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی ئه‌مریكا و ڕێخستنی كارزارێك له ژێر ناوی “بنه‌ماڵه‌كانمان بگه‌ڕێننه‌وه” داوایان له ده‌وڵه‌تی “جۆ بایدن” كرد، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه له سه‌رووی ئه‌وله‌ویته‌كانی سیاسه‌تی ئه‌مریكا دابنێن و چاره‌نووسیان ڕوون بكه‌نه‌وه.