شه‌وی سێشه‌ممه ١٥ی ڕه‌شه‌مه، بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری تل ئاویوی ئیسڕائیل كۆبوونه‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و دژبه‌رانی شه‌ڕ به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه نتانیاهوو خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ، ئازادی ته‌واوی دیله‌كان و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون. شه‌وی شه‌ممه‌ش هه‌زاران خۆپێشانده‌ری ئیسڕائیلی له ڕێپێوانێكی گه‌وره‌دا داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی نتانیاهوویان كردبوو.