ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دێهلۆڕان له ئوستانی ئیلام له‌به‌رده‌م پاسگای ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری دێهلۆڕان بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانیاری له‌سه‌ر چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م پاسگای ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان به گازی فرمێسك‌ڕێژ و ته‌قه‌ی هه‌وایی ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و خه‌ڵكیان ئازار دا. له هه‌واڵێكی دیكه دا دایك و باوكی به‌ندكراوی سیاسی “حسێن ڕه‌ونه‌قی” ماوه‌ی ٢٠ شه‌وانه ڕۆژه كه به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕۆڵه‌كه‌یان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین كۆبوونه‌ته‌وه و داوا له ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن بچن به هانایانه‌وه و ده‌ڵێن: گیانی “حسێن” له مه‌ترسی جیددی دایه.