ڕۆژی شه‌ممه ٩ی به‌فرانباری ١٤٠٢، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” و “یه‌لدا ئاقافه‌زلی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “عێرفان خه‌زایی”، له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه له شه‌هریاری تاران كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
“عێرفان خه‌زایی” گه‌نجێكی خه‌ڵكی شاری كه‌نگاوه‌ری سه‌ر به پارێزگای كرماشان بوو كه له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا، له ڕێكه‌وتی ٣٠ خه‌رمانانی ١٤٠١، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم له شه‌هریاری تاران گیانی به‌ختكرد. ڕۆژی شه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان، “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” و “یه‌لدا ئاقافه‌زلی” له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.