ڕۆژی شه‌ممه ٢ی به‌فه‌رانباری ١٤٠٢، بنه‌ماڵه‌ی ژماره‌یك له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشه‌كانی ٩٨ و ١٤٠١ هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “یه‌لدا ئاقافه‌زلی” له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له‌یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری گرت.
“مێهرداد ئاقافه‌زلی” برای “یه‌لدا ئاقافه‌زلی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری تاران، ڕۆژی ڕابردوو له په‌یامێكی ویدیۆیی دا ڕایگه‌یاند كه هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی له‌دایكبوونی یه‌لدا، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان، “سپێهر ئه‌عزه‌می”، “عێرفان خه‌زایی”، “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” و “جه‌واد حه‌یده‌ری” له‌سه‌ر مه‌زاری خۆشكه‌كه‌ی كۆبوونه‌ته‌وه و یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازنیان دووپات كردۆته‌وه. “یه‌لدا ئاقافه‌زلی” ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و چه‌ند ڕۆژ پاش ئازادی، به شێوه‌ی گوماناوی گیانی به‌ختكرد.