به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی سنه و ئه‌راك به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندووان “ڕامین فاتحی” و “مێهرشاد شه‌هیدی نژاد” ڕۆژی پێنجشه‌ممه هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازانی سنه و ئه‌راك له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان كۆبوونه‌وه و وێڕای ڕێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه. هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی “موحسین موسه‌وی” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له شاری تاران له‌سه‌ر مه‌زاری ناوبراو كۆبوونه‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن.