ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی قه‌زوێن و شیراز له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردوو “نه‌وید ئه‌فكاری” كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی “نه‌وید ئه‌فكاری” و “جه‌واد حه‌یده‌ری” پێكه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا كۆبوونه‌وه و وێڕای ڕێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن. خوشكی “جه‌واد حه‌یده‌ری” له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: به‌راكه‌م هه‌موو كات ئاواتی ئه‌وه بوو كه سه‌ردانی مه‌زاری “نه‌وید” بكه‌ین به‌ڵام فیشه‌كی سه‌ركوتگه‌ران مۆڵه‌تی پێ نه‌دا و دڵخۆشیمان ئه‌وه بوو كه باوكی نه‌وید وێنه‌ی براكه‌می به ده‌سته‌وه گرت و سه‌ردانی مه‌زاره‌كه‌ی كرد.