کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری “نه‌وید ئه‌فكاری” له‌ شیراز

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری نه‌وید ئه‌فكاری

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٢ی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی قه‌زوێن و شیراز له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردوونه‌وید ئه‌فكاریكۆبوونه‌وه‌ و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ینه‌وید ئه‌فكاریوجه‌واد حه‌یده‌ریپێكه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا كۆبوونه‌وه‌ و وێڕای ڕێزگرتن له‌ یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن. خوشكیجه‌واد حه‌یده‌ریله‌و باره‌وه‌ ڕایگه‌یاند: به‌راكه‌م هه‌موو كات ئاواتی ئه‌وه‌ بوو كه‌ سه‌ردانی مه‌زارینه‌ویدبكه‌ین به‌ڵام فیشه‌كی سه‌ركوتگه‌ران مۆڵه‌تی پێ نه‌دا و دڵخۆشیمان ئه‌وه‌ بوو كه‌ باوكی نه‌وید وێنه‌ی براكه‌می به‌ ده‌سته‌وه‌ گرت و سه‌ردانی مه‌زاره‌كه‌ی كرد.