ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی جۆزه‌ردان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاره‌كانی ئامۆل، ئه‌هواز و چالووس له‌سه‌ر گڵكۆی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازایخواز به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، “غه‌زاڵه چولابی” له شاری ئامۆل، “ئه‌میرحسێن شه‌مس ناته‌ری” له شاری چالووس و “عاتفه نۆعامی” له شاری ئه‌هواز، وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.