ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “ژینا ئه‌مینی” كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی “ژینا ئه‌مینی” و شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێرانه‌وه سه‌ردانی گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه زیندووه ده‌كه‌ن و په‌یمان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ ئه‌كه‌نه‌وه. ڕۆژی پێنجشه‌ممه “ئه‌ره‌س حاجی زاده” كۆڕی دادخواز “حه‌مید حاجی زاده” و برای “كارون حاجی زاده” كه له ڕه‌وتی قه‌تڵه زه‌نجیره‌یه‌كانی ده‌یه‌ی ٧٠ له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامیه‌وه كوژرا، له‌سه‌ر مه‌زاری “ژینا ئه‌مینی” حازر بوو و به‌ڵێنی دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بێت.