ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان “غه‌زاله چه‌لابی” و “مێهرشاد شه‌هیدی نژاد” له شاره‌كانی ئامۆل و ئه‌راك به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاره‌كانیان په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، وێڕای دانانی دیوای بتۆنی و جێگیركردنی هێزێكی زۆری نیزامی له ده‌ورووبه‌ری مه‌زاری “غه‌زاله چه‌لابی”، بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخواز هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له دایك بوونی له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “مێهرشاد شه‌هیدی نژاد” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌راك له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن.