به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی مهاباد و دێولان به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “په‌یمان گه‌ڵوانی” كه ڕۆژی ١٨ پووشپه‌ڕ به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كردبوو، له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی دێولان و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره به گوڵباران كردنی مه‌زاری “ڕه‌زا لوتفی”، “موحسین نیازی” و “شادمان ئه‌حمه‌دی” په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.