ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی سنه هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شاره له گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، وێڕای سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی سنه و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخواز به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، وێڕای ڕێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.