کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی جه‌واد حه‌یده‌ری له سه‌ر مه‌زاری مه‌جید ڕه‌زا ڕه‌هنه‌وه‌رد

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی جه‌واد حه‌یده‌ری له سه‌ر مه‌زاری مه‌جید

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی ڕێبه‌ندان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازی جه‌واد حه‌یده‌ری له‌سه‌ر مه‌زاری نه‌مر مه‌جیدڕه‌ه‌زا ڕه‌هنه‌وه‌رد دا كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ یادی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ گرت.

فاتمه‌ حه‌یده‌ری خۆشكی نه‌مر جه‌واد حه‌یدره‌ی له‌ په‌یامێك دا نووسی: مه‌جیدڕه‌زا گیان، برای خۆشه‌ویستم، له‌لایه‌ن برا گه‌وره‌كه‌ته‌وه‌ هاتووین بتبینین، تۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ په‌تی سێداره‌ش نه‌یتوانی ده‌نگی ئازادیخوازیت كپ بكات. ناوت ڕووناكیبه‌خشی خه‌ڵكی ئێرانه‌ بۆ تێپه‌ڕین له‌ تاریكی و دیواری ترس و باوڕمان به‌ ئازادی و ڕزگاری هه‌یه‌…