ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی هێمۆفیلی تاران له ئاست نه‌بوونی ده‌رمان ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕی.
بنه‌ماڵه‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی هێمۆفیلی پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی وته‌كانی سه‌رۆكی كانوونی ئه‌و نه‌خۆشییه كه باسی له گیانله‌ده‌ستدانی سێ نه‌خۆش به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رمان كردبوو، له شاری تاران كۆبوونه‌وه و خوازیاری دابینكردنی ده‌رمان بۆ ڕۆڵه‌كانیان بوون.