ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی ڕه‌زبه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی “سی.اف” له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی ته‌ندرووستی منداڵه‌كانیان و بایه‌خ نه‌دانی وه‌زاره‌تی بێهداشت به كێشه‌كانیان، له‌به‌رده‌م كۆشكی سه‌رۆك كۆماری ڕژیم له تاران كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سی.اف” نه‌خۆشییه‌كی زگماكیه و تووشبووه‌كه‌ی ناتوانێت خۆراكێك كه ده‌یخوات حه‌زمی بكات، تووشی ئیلتیهابی سی ده‌بێت، كێشی داده‌به‌زێت و عاره‌قی سوێر ده‌كات و كۆكه‌ی به‌رده‌وامی هه‌یه. بنه‌ماڵه‌ی تووشبووانی ئه‌و نه‌خۆشیه به‌ده‌ست نه‌بوون و گرانی ده‌رمان ناڕازین و ده‌ڵێن: وه‌زاره‌تی بێهداشتی كۆماری ئیسلامی هیچ بایه‌خێك به منداڵه‌كانیان نادات و به‌ڵێنه‌كانیان بۆ دابینكردنی ده‌رمانی پێویست بۆ تووشبووانی ئه‌و نه‌خۆشیه جێیه‌جێ نه‌كردووه.