ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، “بنه‌ماڵه‌ی “ئیدریس فه‌قێهی” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی شاری ورمێ، له ناڕه‌زایه‌تی به نادیاری چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كه‌یان له‌به‌رده‌م ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و چه‌ند ئه‌ندامی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ش له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی “ئیدریس فه‌قێهی”، ناوبراو ماوه‌ی ٧ مانگی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبسه‌ر كراوه و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار سه‌ردان و به‌دواداچوونی هیچ وڵامێكیان به داخوازیه‌كانمان نه‌داوه‌ته‌وه. به پێی زانیارییه‌كان، دایك و چه‌ند ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.