ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی به‌فرانبار، زیاتر له ٥٠٠ كه‌س له بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م بینای ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له تاران كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان بوون و منداڵانی ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی سزای ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه دروشمی “باوكم له‌سێداره مه‌ده‌ن”یان به‌رز كرده‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی پاش گیانبه‌ختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی” ١٨ هه‌زار كه‌س له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران كه چاره‌نووسی به‌شێكی زۆریان هێشتا نادیاره.