ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان بۆ جارێكی دیكه له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین كۆبوونه‌وه و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان كرد.
به‌وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، پاش ڕوودانی ئاگركه‌وتنه‌وه له زیندانی ئێڤین و ته‌قه به‌سه‌ر به‌ندكراوان و گیان له‌ده‌ستدانی ١٣ كه‌س و برینداربوونی ٦١ كه‌س، هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی به‌ندكراوانی دیكه نییه و به‌شێكیان ڕاگوێزی زیندانه‌كانی دیكه كراون و به‌رپرسانی ئێڤین هیچ وڵامێك به نێگرانی بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.