ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی زیندانی فه‌شافوویه به‌مه‌بستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژبه به‌ندكرانی نایاسایی ڕۆڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منییه‌تیه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به سه‌دان ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ١٨ ڕۆژی ڕابردووی ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له زیندانی فه‌شافوویه و له ژێر ئه‌شكه‌نجه و ئازاردا ڕاگیراون و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ئاست ناڕوونی چاره‌نووسیان نیگه‌رانن، به‌وته‌ی یه‌كێك له به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، وێڕای چه‌ندین ساعه‌ت مانه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، به‌رپرسانی زیندان به هه‌ڵسووكه‌وتێكی ناشیاو ڕێگه‌یان له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان كردووه.