کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به‌ ئێعدام له‌ به‌رده‌م به‌ندیخانه‌ی ئێڤین

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به‌ ئێعدام له‌ به‌رده‌م

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به‌ ئێعدام له‌ به‌رده‌م زیندانی ئێڤین كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی له‌ سێداره‌دانی ڕۆڵه‌كانیان بوون.

به‌ پێی هه‌واڵه‌كان، بنه‌ماڵه‌كان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد و وێنه‌ی “په‌خشان عه‌زیزی”، “وه‌حید به‌نی عامریان”، “ئه‌كبه‌ر دانشوه‌ر كار”، “پویا قوبادی”، “ئه‌بولحه‌سه‌ن مۆنته‌زر”، “مێهدی حه‌سه‌نی”، “بابه‌ك عه‌لیپوور”، “محه‌ممه‌د ته‌قه‌وی” و “بێهرووز ئێحسانی”، به‌ندكراوانی مه‌حكوم به‌ ئێعدامی  و وتنه‌وه‌ی درووشمی “نا بۆ سێداره‌” خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی له‌ سێداره‌دانی ڕۆڵه‌كانیان بوون و هه‌روه‌ها خوازیاری یه‌كگرتنی خه‌ڵك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ بوون.