کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی فه‌ڕانسه‌وی ڕاگیراو له زیندانه‌كانی‌ ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی فه‌ڕانسه‌وی ڕاگیراو له زیندانه‌كانی‌

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی جۆزه‌ردان، بنه‌ماڵه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ندكراوانی فه‌ڕانسه‌وی ڕاگیراو له‌ زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی، له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ شاری ژنێڤی سویس كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ئازادی ئازیزانیان بوون.

“سیسیل كۆهلێر” و هاوژینه‌كه‌ی به‌ ناوی “ژاك پاریس” كه‌ ڕۆژی ١١ی گوڵانی ١٤٠١ بۆ گه‌شت كردن سه‌ردانی ئێرانیان كردبوو، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها دوو شارومه‌ندی دیكه‌ی فه‌ڕانسه‌وی به‌ ناوه‌كانی “لوویی ئاڕنۆ” و “ئۆلیوییه‌” له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و چاره‌نووسیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چوار به‌ندكراوه‌ به‌ به‌دسته‌وه‌گرتنی وێنه‌كانیان ڕایانگه‌یاند كه‌ ئازیزانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ بارمته گیراون و دۆخی ته‌ندرووستیان ناجێگیره‌، به‌و بۆنه‌وه‌ داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن ئازیزانیان له‌ زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئازاد بكه‌ن.