ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ئێعدام له زیندانه‌كانی كه‌ره‌ج و قزل حه‌سار، دژبه ئێعدامی ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و دروشمه‌كانی “ئێعدام ڕابگرن” و “ده‌زگای قه‌زایی وڵاممان به‌ره‌وه” له‌به‌رده‌م دادگای كه‌ره‌ج كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی ئێعدامی ڕۆڵه‌كانیان بوون. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، لانیكه‌م ١٨ به‌ندكراو له‌زیندانه‌كانی كه‌ره‌ج، میناب و گه‌وهه‌رده‌شت به‌مه‌به‌ستی له‌سێداره‌دانیان، بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازراونه‌ته‌وه.