ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی زاهیدان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م زیندانی ناوه‌ندی زاهیدان خوازیاری ئازادی بێشه‌رت و مه‌رجی ڕۆڵه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢ و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ له ڕۆژی هه‌ینی خوێناوی، هێزه ئه‌منیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر خۆپێشانده‌ران و وێڕای برینداركردنی چه‌ند كه‌س، ٥٠٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ڕۆژی پێنجشه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان له‌به‌رده‌م زیندانی زاهیدان كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان و ئازادی بێشه‌رت و مه‌رجیان بوون.