ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌ه‌دان كه‌س له بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی به‌لووچ له ڕۆژی ٢٨ی ره‌ز‌به‌ری ئه‌مساڵ، له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری زاهیدان كۆبوونه‌وه و خوازیای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، له خۆپێشاندانه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، چه‌ندین كه‌س له هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار و نزیكه‌ی ٥٠٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران كه به‌شێكیان منداڵ بوون. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری زاهیدان كۆبوونه‌وه به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون كه ئه‌گه‌ر ناوی ڕۆڵه‌كانیان له میدیاكانی دژبه‌ری حكوومه‌ت بڵاوبێته‌وه، سزای قورس به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنین.