ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له تاران له به‌رده‌م ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم و له به‌نده‌رعه‌باس له‌به‌رده‌م زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له شاره‌كانی تاران و به‌نده‌رعه‌باس له ناڕه‌زایه‌تی به ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی ڕۆڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له شه‌قامی كه‌شاوه‌رزی تاران و زیندانی ناوه‌ندی به‌نده‌رعه‌باس كۆبوونه‌وه. به‌شداربووان به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدام بوون. شایانی باسه كه له یه‌ك مانگی ڕابردوودا به لانیكه‌م ٦٠ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه ئێعدام كراون.