کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام لە‌ تاران

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام له‌ به‌رده‌م ده‌فته‌ری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له‌ شاری تاران كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زۆربه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه‌ به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنداروه‌ و بنه‌ماڵه‌كانیان ماوه‌ی دوو مانگه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له‌ جێبه‌جێكرانی حوكمه‌كا‌نیان به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م زیندانه‌كانی ڕه‌جایی شار و ده‌فته‌ری په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ده‌زگای قه‌زایی له‌ تاران كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ ئه‌به‌ن و دروشمی “نا بۆ ئێعدام” به‌رز ئه‌كه‌نه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

په‌یمان نوێ كردنه‌وه‌ی ئازادیخوازانی بانه له‌گه‌ڵ گیانه‌بختكردووانی ئه‌و شاره‌

-

چالاكی ژینگه‌یی لایه‌نگرانی سرووشت له‌ نۆدشه

-

بڕینەوەی داری دارستانی گوندی “ساوجی”ی مەریوان لەلایەن ڕژیمەوە

-

ئازادی سێ چالاكی كرێكاری شاری سنه‌ به‌ دانانی وه‌سیقه

-

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی فوولادی خۆراسان

-

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی عه‌باس ئابادی مازه‌نده‌ران دژبه‌ زه‌مینخواری

-